Komala Party of Iranian Kurdistan

ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە سەبارەت بە بەشداری لە هاوپەیمانی کوردستان
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان،
دۆستان و دڵسۆزانی یەکگرتوویی گەلی کورد،

هەموان لە تێکۆشانی چەندەها ساڵەی ئێمە لە پێناو یەکڕیزیی گەلی کورد و هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئاگادارن. لە درێژەی ئەو هەوڵ و تێکۆشانەدا بوو کە لە مانگەکانی ڕابردوودا بەشدارییەکی چڕ و پڕمان لە ناوەندی دیالۆگدا کرد.
ئەوەشتان لێ شاراوە نییە کە ئێمە بە تایبەت لەسەر ڕوونتر کردنەوەی زۆرتری دوو بابەت، واتا هێزی یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها بەرێوەبەریی هاوبەشی کوردستان لە قۆناغی گوزاردا پێداگریمان دکرد و خوازیاری دیاریکردنی میکانیزمگەلی کردەیی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بابەتانە بووین. ئەو بابەتانە ئێستاش و لە داهاتووشدا بە گرینگ دەزانین و وەکوو ئامانجێک هەوڵیان بۆ دەدەین.

بەڵام هەموان دەبینین کە لە ڕۆژانی ڕابروودا قۆناغێکی بەتەواوی نوێ هاتۆتە ئاراوە. تەوژمی گۆڕان زیاتر لە هەموو کات ڕووی لە ناوچەکەی ئێمە کردووە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی خستۆتە بەردەم هەلومەرجێکی زۆر هەستیار و مێژوویی کە ئەوەش لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی، هەماهەنگی و کاری هاوبەشە.

هەروەها زۆرێک لە دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان لەم ماوەیەدا پەیوەندییان پێوە کردووین و لەسەر ڕۆڵ و نەخشی کاریگەری کۆمەڵە لە پتەوترکردن و کارامەترکردنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد دواون و داواکاری بەشداریمان لە هاوپەیمانی بوون.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەوانە و لەو سۆنگەیەوە کە کۆمەڵە هەمیشە ئەرکە مێژوویی و بەرژەوەندە نەتەوەییەکان دەخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە، دەفتەری سیاسی کۆمەڵە بڕیاری دا لەمڕۆوە بەشداری هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستان بکات و ئەو بابەتانەی بۆ بزووتنەوەکە و بۆ داهاتووی کوردستان بە گرینگیان دەزانێ لە ناوخۆی هاوپەیمانیەکە و بە دیالۆگی هاورێیانە چارەسەر بکات.

بڕووخێ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران
بژی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١٤ی هەتاویی
٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی

The post ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە سەبارەت بە بەشداری لە هاوپەیمانی کوردستان appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

بەیانیەی هاوبەش، کووبینەوەی هاوبەش سازمان دموکراتیک یارسان و حزب کوومەڵەی کوردستان ئێران!
لە ئدامەی پرووسەی هاوکارییەیل دولایەنە، ڕووژ ١ مارس ٢٠٢٦ زایینی کووبینەوەی هاوبەش لە ناوین ڕابەریی حزب کوومەڵەی کوردستان ئێران و سازمان دموکراتیک یارسان لە فەزاێگ ئارام و سازندە وەڕێوەچی.

لەی دیدارە کاک عەبدوڵڵا ئازەربار (ئەندام دەفتەر سیاسی)، ئومێد تاهری و کاوە عەزیزی ) لە ئەندامەیل کومیتەی ناوەندی)و مەنسوور یاری (کادر بەرجستەی کوومەڵە) لە حیزب کوومەڵەی کوردستان ئێرانەوە ئامادە بین. هەرلێوا کاک ئەحمەد مورادی، سەید ئەشکان حوسەینی، سام ئەڵقاسی و مەنووچەر عەزیزی جوور (ئەندامەیل شورای مەرکەزی) سازمان دموکراتیک یارسان لە کووبینەوەکە بەشدار بین.

لەی دیدارە، تاوڵات ئیسەی ناوچەکە و ئاقبەی هەمڵەیل سەربازیی ئەمریکا و ئسرائیل ئەڕا سەر جمهووری ئسلامی ئێران تاوتوێ کریا. هەردکلا سەربار هەڵسەنگاندن تاسیرات پێشهاتەکان لەسەر ساختار دەسڵات، وزیەت داخڵی وڵات و نووڕین لە ئایندەی سیاسیی ئێران، جەخت لەسەر ئەو خاڵە کردن کە وەزیەت ئیسە توانێد زەمینەی بنەوایی ئەڕا تاوڵات و ڕاگوزەر لە جمهووری ئسلامی ئێران خوەش بکەید.

هەروەیجوورە بەشداربیەیل پا دانە گەز لەبان مودویریەت وەرپرسانە لەی مەرحەڵەی هەساس و تاریخییە، وە ڕێبازێک لەسەر بنەوای سەقامگیری و دویرگیری لە تونوتیژی و پارێزین دەسکەفتەیل مەردم کورستان و ئێران.

هەردک هەیئەت سەربار ئشارەیان وە هاوبەشیی فکری، تیوری و تاریخی و لەوەرچەوگردن دیرووک هاوکاریی نزیک و نزیکایەتی فرەتر ئی دوو جمشتە، جەخت لەسەر هاوکاریی پراکتیکی و ئامانجدار و هاوئاهەنگی لە ڕاسای مەنافەیل هاوبەش گەل کورد و چین و پێکهاتەیل ترەک ئێران کردنوە و بەیان کردن، کە لە وەزیەت ئیسە وە چەوپووشی لە جیاوازییەکان، قەبوولکردن فرەچەشنی سیاسی و کوومەڵایەتی لە کوردستان و سەراسەر ئێران لە چوارچوو پرووسەی دموکراسی، هەوجەێگ تاریخییە.

لەی چوارچووە لایەنەکان جەخت کردنوە لەسەر بنەوایەیل دموکراسی، دەستەوەرکردن حقووق یەکسان ئەڕا هاووڵاتیەیل، تامین حەق و حقووق مەردم، هەرلێوا دروسکردن متمانە و جوبران دووچەوکیەیل لە دەورەی وەرین، لە چوارچوو میکانیزمەیل دموکراسی.

لە ئاخر دیدارەکە، سازمان دموکراتیک یارسان و حزب کوومەڵەی کوردستان ئێران، قەرار هاوبەش دان  لەسەر میکانیزم هاوکاری وە شێوەی کرداری لە بوارەیل سیاسی، فکری، تەشکیلاتی و دیپلووماسی لە زویترین وەختا. ئەڕا ئی کارە هەیئەتێک لە هەردکلا دیاری کریا ئەڕا پەیجووری و جێوەجێکردن قەرارێک کە لە بەینیان هەس و قەوڵ دان دیدارەیل ناوینیان وە شێوەی سامانمەند و ستراتیژی وەردەوام بوود.

کووبینەوەکە لەشوون یەک ساعەت گفتوگوو و ئاڵشت فکر و ئەنديشە، لەفەزاێگ موسبەت و دووسانە و وە قەیرزانی لە یەکترەکی، کووتایی وەپێ هات.

حزب کوومەڵەی کوردستان ئێران

سازمان دموکراتیک یارسان

١ی مارس  ٢٠٢٦زایینی

The post بەیانیەی هاوبەش، کووبینەوەی هاوبەش سازمان دموکراتیک یارسان و حزب کوومەڵەی کوردستان ئێران! appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

ڕاگەیاندنی هاوبەش: بەڕێوەچوونی دانیشتنی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لە درێژەی پرۆسەی هاوکاری و پەیوەندییە دوولایەنەکان، ڕۆژی ١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی، دانیشتنێکی هاوبەش لە ئاستی سەرکردایەتی نێوان حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان، لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانە و  بنیاتنەر بەڕێوەچوو.

لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە، بەڕێزان عەبدوڵڵا ئازەربار (ئەندامی دەفتەری سیاسی)، ئومید تاهێری و کاوە عەزیزی (ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی) و مەنسور یاری (کادری باڵای کۆمەڵە) بەشدار بوون.

لە لایەن ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسانیشەوە، بەڕێزان ئەحمەد مورادی، سەید ئەشکان حوسێنی، سام ئەلقاسی و مەنوچێهر عەزیزی (ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی) لەم دیدارەدا بەشدار بوون.

لە ماوەی ئەم گفتوگۆیانەدا، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و دەرئەنجامەکانی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا. هەردوو لایەن، لە هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ئەم پێشهاتانە لەسەر پێکهاتەی دەسەڵات، دۆخی ناوخۆی وڵات و داهاتووی سیاسی ئێران، جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە بارودۆخی ئێستا دەتوانێت زەمینەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی بۆ قۆناغی تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بکات. بەشداربووان هەروەها جەختیان لەسەر گرنگیی بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی ئەم قۆناغە مێژوویی و هەستیارە کرد، بە ڕوانگەیەکی پشتبەستوو بە ئارامی، دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پاراستنی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و هەموو گەلانی ئێران.

هەردوو لایەن، بە ئاماژەدان بە هاوبەشییە فکری، تیۆری و مێژووییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی هاوکاریی و نزیکایەتی لەنێوان ئەم دوو ڕەوتەدا جەختیان لەسەر پێویستیی قووڵکردنەوەی هاوکارییە کردەیی و ئامانجدارەکان لە پێناوی بەرژەوەندیی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای ئێران کرد. هەروەها هەردوولا پێداگر بوون کە بارودۆخی ئێستادا وەلانانی ناکۆکییەکان، قبووڵکردنی فرەچەشنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و سەرانسەری ئێران، و هەنگاونان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دێمۆکراتیک، پێویستییەکی مێژووییە.

لەو چوارچێوەیەدا، هەردوو لایەن لەسەر بنەماگەلی دێمۆکراسی، مسۆگەرکردنی مافی یەکسانی هاووڵاتیان، دابینکردنی ماف و داواکارییەکانی خەڵک هەروەها قەرەبووکردنەوەی بێ متمانەیی و هەڵاواردنەکانی پێشوو لە ڕێگەی دامەزراندنی میکانیزمگەلی دێمۆکراتیک پێداگر بوون.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بە زووترین کات میکانیزمگەلی هاوکاریی کرداری لە بواری سیاسی، فکری، ڕێکخراوەیی و دیپلۆماسی  ڕێکبخەن. بۆ ئەم مەبەستە، هەیئەتێکی هاوبەش لەلایەن هەردوولاوە بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بڕیارەکان پێکهات و، ئەم هاوکاری و لێکنزیکبوونەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و ستراتیژیک بەردەوام دەبێت.

ئەم دانیشتنە دوای کاتژمێرێک دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە لە کەشوهەوایەکی ئەرێنی، دۆستانە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان

١ی مارس ٢٠٢٦

The post ڕاگەیاندنی هاوبەش: بەڕێوەچوونی دانیشتنی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

لە شۆڕشی ژینا تا ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵ؛ تاوتوێی پرۆسەیەکی تەواونەکراو.
ساڵی ١٤٠١ وەرچەرخانێکی بێ وێنە بوو لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا. دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا دەنگێکی بەرز لە دڵی کۆمەڵگاوە نەبوو، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی لێکترازانی مێژوویی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات بوو. ژنان، گەنجان، چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بۆ یەکەمجار هەستیان بەوە کرد کە دەتوانن بە ئاشکرا دژایەتی ڕەوایی حکومەت بکەن و داواکارییەکانیان بەبێ هیچ بەربەستێک دەرببڕن.

بە سەرکوتی و توندوتیژی و سنووردارکردنی میدیاکان و پچڕانی ئینتێرنێت تا ڕادەیەک شەقامەکانی هێوربوونەوە، بەڵام بڵێسەی ئاگری ناڕەزایەتییەکان لە ژێرەوە هەر تین و گەرمای خۆی مابوو. ئەزموونی شۆڕشی ١٤٠١ وانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی فێری جیلی نوێی کۆمەڵگا کرد کە ڕەنگدانەوەکەی لە بەفرانباری ئەمساڵدا زۆر بە جوانی خۆی دەرخست؛ لە ڕاستیدا ناڕەزایەتییەکان تەنیا گەڕانەوەیەکی سادە نەبوون، بەڵکوو لە شێوازی دەربڕینی ناڕەزاییدا، گۆڕانکارییەکی ژیرانە و بەربڵاو  و ئامانجدار بەدی دەکرا کە دەتوانین بڵێین بە گشتی سەراسەری ئێرانی تەنیبوو.

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە ساڵانێکە لە ئێراندا ڕەگی داکوتاوە، نوێنەرایەتی بارگرژی قووڵی نێوان پێکهاتەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگا دەکات، گرژییەک کە لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی سەری هەڵدا و لە ڕێبەندانی ئەمساڵدا گەیشتە لوتکە. ئەم ئاخێزە جەماوەریانە نەک هەر وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ سنووردارکردن و سیاسەتی سەرکوتگەرانەی ڕژیم، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی نیگەرانی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتووری بوون کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو کەڵەکە بوون و ئێستا وەک شەپۆلێکی بەرفراوان خۆیان دەردەخەن. تێگەیشتن لەم دیاردەیە بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی قووڵ بۆ ڕەگ و ڕیشە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی، ناگاتە ئەنجامێکی دروست؛ چونکە هەر ناڕەزایەتییەک تەنیا ڕووداوێکی ئاسایی نییە کە بتواندرێت بەسەریدا تێپەڕین، بەڵکوو دەرئەنجامی پرۆسەیەکی درێژخایەنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە کە کۆمەڵگا لە پەراوێزی سیاسییەوە بەرەو ناوەندی سەرنجی گشتی ڕادەکێشێت.

ڕیشەی ئەم ناڕەزایەتیانە لەو هەڵوێستانە سەرچاوە دەگرێت کە دەبنە هۆی سنووردار کردنی بابەتە کۆمەڵایەتی و جێندەرییەکان و هەروەها گوشارە ئابووری و قەیران و ناکارامەیی بەڕێوەبردنی وڵات. هەستکردنێکی بەربڵاوی بێهیوایی و نەبوونی بەشداریی ڕاستەقینە لە بڕیارە چارەنووس‌ سازەکان و ئەزموونی درێژخایەنی سەرکوتی بەردەوام، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگا لە ساتەوەختی گونجاودا، لە شێوەی ڕاپەڕینێکی یەکگرتوودا خۆی نیشانبدات.

سەرهەڵدانی بەهێزی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەریدەخات کە ئەم ناڕەزاییەتیانە ئەگەرچی پەرشوبڵاون، بەڵام نوێنەرایەتی سەقامگیرییەکی کۆمەڵایەتی و بەردەوامی داواکارییەکان دەکەن کە لە ڕووداوێکی کوت و پڕ  و کاتی تێدەپەڕێت. لە شۆڕشی ژینادا سەرەڕای چڕی سەرکوت و گوشاری سیاسی، ئەزموونێکی دروستکرد کە کۆمەڵگای بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە سنووردار کردن و توندوتیژییەکی سیستماتیک ئامادەتر کرد. بەفرانباری ئەمساڵیش دەریخست کە کۆمەڵگا نەک هەر یادەوەری ناڕەزایەتییەکانی ڕابردووی لەبیر نەکردووە، بەڵکوو بۆ ڕێکخستن و زیادکردنی کاریگەرییەکانی بزووتنەوەکە کەڵکی لێ وەرگرتووە.

ئەم پڕۆسەیە کە تێکەڵەیەک لە ئەزموونی مێژوویی و هۆشیاری بەکۆمەڵ و ئامرازەکانی پەیوەندیی سەردەمە، ڕێگەی داوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بن، تەنانەت لە هەلومەرجی دژواریشدا. لە ڕاستیدا ناڕەزایەتی و ئاخێزە جەماوەرییەکانی ئەم دواییە دەرئەنجامی پرۆسەیەکی درێژخایەن و کەڵەکەبووی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و کۆت و بەندە سیاسییەکانن. شیکردنەوەیەکی ورد بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هەر کردەوەیەکی سەرکوتگەرانە، بەبێ ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک، بە خێرایی دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی نوێ و تەنانەت گەورەتری ناڕەزایەتی.

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، سەرەڕای سەرکەتی چڕی ڕژیم، هێمای دابەزینی متمانەی گشتی بە پێکهاتەکانی دەسەڵات و بێکاریگەری بەڕێوەبردنی سیاسی بوو. ئەم دابەزینەی متمانەیە، کە بەدرێژایی ساڵانێک لەسەر یەک کەڵەکە بووە، ئەوە دەگەیەنێت کە تەنانەت ڕێوشوێنەکانی وەک بەرتەسککردنەوەی سۆشیال میدیا یان زیادکردنی هێزە ئەمنییەکان، نەیانتوانیوە پێش بە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بگرن. خەڵک وردە وردە فێربوون کە ناڕەزایەتی وەک تاکە ئامرازی دەربڕینی داواکارییەکان و پاڵنێری سەرەکی گۆڕانکارییەکان دەمێنێتەوە و ئەم هۆشیارییە بەردەوامیی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بەهێزتر دەکات.

بە ئاوڕدانەوە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها بە چاو خشاندنێک بە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ئەمساڵ، دەبینین کە ناڕەزایەتییەکان هەرچەندە چەند ساڵێک لەیەکتر دوورن، بەڵام لە یەک ئاراستەدان و وەک زنجیرەیەکی کۆمەڵایەتی بەیەکەوە کاردەکەن و گرێدراوی یەک ئامانجن. شۆڕشی ژینا لە ١٤٠١ ئەزموونێک بوو کە توانای کۆمەڵگای بۆ خۆڕێکخستن زیاد کرد و بنەمای شیکارییەکی وردتری دۆخەکەی بۆ ڕەخساند. لە بەفرانباری ئەمساڵدا ئەم ئەزموونە لە شێوەی بزووتنەوەیەکی تۆکمەتر و هۆشیارتردا سەریهەڵدا.

خاڵێکی تری گرنگ پەیوەندی نێوان داخوازییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و پرسە سیاسی و جێندەرییەکانە. ناڕەزایەتییەکان تەنیا وەڵامێک نەبوون بۆ سنووردارکردنی جێندەری و کۆمەڵایەتی، بەڵکوو بە ڕوونی پەیوەست بوون بە قەیرانی ئابووری و بێکاری و کەمبوونەوەی دەرفەتە کۆمەڵایەتییەکان. ئەم پەیوەندییە نیشان دەدات کە ناڕەزایەتییەکان، لە دەرەوەی پرسێکی دیاریکراو، نوێنەرایەتی قەیرانێکی پێکهاتەیی و فرەڕەهەند لە کۆمەڵگادا دەکەن، کە ئابووری و کولتوور و سیاسەت لەخۆدەگرێت. شیکردنەوەی ئەم بەستەرانە گرنگی تێگەیشتنێکی ورد و شیکاری لە ڕاپەڕینەکان دەردەخات و نیشان دەدات کە مامەڵەکردن تەنها لەگەڵ ڕەهەندە ڕووکەشەکان ناتوانێت چارەسەرێکی کاریگەر دابین بکات.

لەبەرامبەردا سەرکوت و کردەوەی توندوتیژی، لە زۆر حاڵەتدا، نەک هەر نەیتوانیوە ڕێگری بکات، بەڵکوو هاودەنگیی نێوان خۆپیشاندەرانی بەهێزتر کردووە و ناڕەزایەتی و توڕەیی گشتیی زیاتر کردووە. ئەم کاردانەوەیە دەرخەری ئەو بابەتەیە کە توندوتیژیی بەرنامە بۆ داڕێژڕاو و سیستماتیک، لەبری چارەسەرکردنی قەیرانەکان، یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی شوناسێکی بەکۆمەڵ و هەستکردن بە دادپەروەری لە کۆمەڵگادا. کۆمەڵگایەک کە چەندین جار بەرگەی توندوتیژی گرتووە، ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردوو دەبێتە هۆی فێربوونی شیوازێکی کارامە لە کاری ڕێکخراوەیی و ستراتێژی ناڕەزایەتی نوێ. ئێستا دەبینین کە کۆمەڵگا فێری ئەوە بوو کە بێدەنگی و چاوپۆشی گۆڕانکاری ناهێنێتە ئاراوە و تەنیا دەبێتە هۆی چەسپاندنی سنووردارکردنەکان.

خاڵێکی تری سەرەکی پەیوەندی نێوان داواکارییەکانی جێندەری و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پێشهاتە سیاسییەکانە. داواکارییەکانی پەیوەست بە ئازادییە کۆمەڵایەتی و جێندەرییەکان هیچکات لە قەیرانە ئابوورییەکان و نەبوونی هەلی کار و بەشداری سیاسی جیا نین. ئەم پەیوەندییە ناڕەزایەتییەکان دەکاتە بزووتنەوەیەکی گشتگیر و فرەڕەهەند کە بە سەرکوت یان پڕوپاگەندەی فەرمی سنووردار ناکرێت. لە هەمان کاتدا سەرکوتی حکومەت و کردەوەی توندوتیژانە، سەرەڕای ئامانجی ڕێگریکردن، کاریگەرییەکی دژبەیەکیان هەبووە. توندوتیژی سیستماتیک، جگە لەوەی ترس دروست دەکات، یارمەتیدەر بووە بۆ پێکهێنانی ناسنامەیەکی گشتی و هاودەنگی و هەستکردن بە دادپەروەری لە نێوان خەڵکدا. ئەزمونەکان دەرخەری ئەو بابەتەن کە کۆمەڵگایەک کە بەرگەی سەرکوتکردنە یەک لە دوای یەکەکان دەگرێت، فێری جۆرێک لە خۆ رێکخستن و بەرگری مەدەنی دەبێت و لە ئەزموونەکانی ڕابردوو بۆ بەهێزکردنی بزووتنەوەکانی داهاتوو کەڵکی لێ وەردەگرێت. لەم چوارچێوەیەدا شیکاری دەروونناسی بەکۆمەڵ و کردەوەیی کۆمەڵایەتی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە هەر شەپۆلێکی سەرکوتکردن لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆڕێکی یەکگرتوو لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و هەروەهاش دەبێتە هۆی  ئامادەیی کۆمەڵگا بۆ دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکانی دواتر.

ئەوەی نابێت لە بیر بکرێت و پێویستە لە هەر ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکدا ڕەچاو بکرێت تا بتواندرێت بۆ داهاتوو کەڵکی لێوەر گیرێت، لێکدانەوەی خاڵی لاواز و بەهێزی هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکە. لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەو بابەتەن کە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ئەمساڵ باس لە زەق کردنەوەی قەیرانێکی پێکهاتەیی درێژخایەن لە کۆمەڵگادا دەکات. ئەم قەیرانە سێ ڕەهەندی سەرەکی لەخۆدەگرێت: ١. کۆمەڵایەتی و کولتووری: سنووردارکردنی ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی، کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی بەشداریکردن و سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین.

٢. ئابووری: قەیرانی بژێوی ژیان، کەمبوونەوەی توانای کڕین، بێکاری و نەبوونی هەلی کار.

٣. ڕامیاری و سیاسی: بەڕێوەبردنی سیاسەتی ناکاریگەر، نەبوونی لێپرسینەوە و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، لەگەڵ هەوڵی ڕەوت و لایەنەکان بۆ بە لاڕێدا بردنی ئاراستەی داواکارییە سەرەکییەکان.

هەریەک لەم سێ ڕەهەندە دەتوانێت بە تەنیا زەمینە خۆشکەر بێت بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی، بەڵام تێکەڵبوونیان و کەڵەکەبوونی درێژخایەنی گوشارەکان بووەتە هۆی دروستبوونی بزووتنەوەی گەورە و بەردەوام. ئەم یەکگرتنە هەروەها دەرخەری ئەو بڕاستییەیە کە چارەسەرەکان ناتوانن ڕووکەش و بە ڕواڵەت بن و پێویستیان بە چاکسازیی پێکهاتەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە یەک کاتدا هەیە.

لە درێژخایەندا دەکرێ چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە ئەم ناڕەزایەتییانە سەرەڕای گوشار و سەرکوتکردن، بەردەوام و تەنانەت بەهێزتر بن. ئەزموونەکان دەریانخستووە کە هەر سەرکوتکردنێکی بەربڵاو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ توانای ڕێکخراوەیی و خۆڕاگری کۆمەڵگا زیاد دەکات. کۆمەڵگایەک کە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی دووبارە دەبێتەوە، فێری ئامراز و شێوازی نوێ دەبێت بۆ دەربڕینی داواکارییەکانی، هەروەها فێردەبێت چۆن وزە و هێزی بەکۆمەڵ بە شێوەیەکی کاریگەرتر و ئامانجدارتر کۆبکاتەوە و لە ئاراستەی گونجاودا بەکاریان بێنێت.

دەکرێ بڵێین ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ئەمساڵ درێژەپێدەرێکی لۆژیکییە بۆ شۆڕشی ژینا، نەک گەڕانەوە بۆی. ئەو مەودایە لە ساڵی ١٤٠١دا دروست بوو، بە گوشار و سەرکوت لەناو نەچوو، بەڵکوو زیاتر پەرەی ستاند و گەشەی کرد. ناڕەزایەتییەکان ئەگەرچی بەشێوەیەکی پچڕ پچڕن، بەڵام دەرئەنجامی درێژخایەنیان هەیە و گۆڕانکارییەکی پێکهاتەیی لە سیاسەت و کۆمەڵگای ئێراندا بنیاد دەنێن.

ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار شکست نەبوو، بەڵکوو قۆناغێکی نوێی پێگەیشتنی سیاسی کۆمەڵگایە: کۆمەڵگەیەکی ئاگاتر کە هیوای بە داهاتووە و لە بەرانبەریشدا حکومەتێکی ناکارامەتر و لە بواری ڕەوایی کۆمەڵگادا لە نزمترین ئاستدا. ڕژیم بە سیاسەتی سەرکوتکردن کۆنترۆڵی شەقامەکان دەکات، بەڵام ناتوانێت پردێک لە نێوان حکومەت و کۆمەڵگادا دروست بکات هەر ئەوەش هەلەکە دەرەخسێنێت بۆ سەرهەڵدانی ئاخێزە جەماوەرییەکانی دواتر.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و درێژەدان بە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی دوای ئەو بە تایبەت بەفرانباری ئەمساڵ، لەبری ئەوەی کاردانەوەی کاتی بێت بەرامبەر بە ڕووداوێکی دیاریکراو، ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی قووڵ لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات لە ئێراندا. ساڵی ١٤٠١ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە تێیدا بۆشایی کەڵەکەبووی نێوان داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان و میکانیزمە فەرمییەکانی حوکمڕانی ڕوون و حاشا هەڵنەگر بوو. ئەوەی لە بەفرانباری ئەمساڵدا ڕوویدا، گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نەبوو، بەڵکو درێژکراوەیەکی لۆژیکی بوو بۆ هەمان پرۆسەی تەواونەکراو.

ئەزمونی ئەم ساڵانە دەریخستووە کە کۆمەڵگای ئێران سەرەڕای گوشارە ئەمنییەکان و سنووردارکردنی میدیایی و سەرکوتی سیستماتیکی توانای دەرس وەرگرتنی سیاسی و بەرهەمهێنانەوەی کردەوەی گشتی و داهێنانی شێوازی ناڕەزایەتی هەیە. ناڕەزایەتییەکان چی دیکە تەنیا لە ئامادەبوونی جەستەیی لەسەر شەقام سنووردار نین، بەڵکوو بە شێوەیەکی فرە چین و ژیرانە و بەرنامە بۆ داڕێژراو، گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری و پەیوەندیکردن لەخۆدەگرێت. ئەم پەرەسەندنە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگا لە قۆناغێکی کاردانەوەی پەرشوبڵاوەوە بەرەو قۆناغێکی هۆشیارتر لە چالاکیی کۆمەڵایەتیدا هەنگاو دەنێت.

لە لایەکی دیکەوە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە قەیرانی ئێستا تەنیا لە سروشتێکی سیاسی و ئابووریدا نەبەستراوەتەوە، بەڵکوو دەرئەنجامی تێکەڵبوونی قەیرانە کۆمەڵایەتی و بژێوی و جێندەر و سیاسییەکانە. تا ئەو ڕەگ و ڕیشە قووڵانە چارەسەر نەکرێن و چاکسازییە بنەڕەتییەکان لە بوارەکانی حوکمڕانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەشداری سیاسی جێبەجێ نەکرێن، هەر هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە لە ڕێگەی زۆرەملێیەوە تەنیا داڕمانی دەسەڵات و لە ناوچوونی دوادەخات و چارەسەرێک بۆ کێشەکان نییە.

لە درێژخایەندا ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێراندا دەگوزەرێت، نیشانەی پێکهاتنی نەوەیەکە کە هۆشیارتر و مافخوازانەتر لە جارانە و سەبارەت بە هەڵاواردن و نادادپەروەری هیچ لێ خۆشبوونێکی نیە و هەوڵی بۆ دەدات ئەگەر تێچووشی زۆر بێت. نەوەیەک کە بێدەنگی وەک ڕێگەیەک بۆ مانەوە نابینێت، بەڵکوو وەک بەشێک لە سووڕی بەرهەمهێنانەوەی قەیرانەکە لێی دەڕوانێت. هەرچەندە ڕەنگە شەقامەکان بۆ ماوەیەک ئارام ببنەوە، بەڵام داواکارییە کەڵەکەبووەکان و هۆشیاری بەکۆمەڵ بەردەوام دەبن لە هێزێکی دیاریکەر لە کایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتدا و بە دڵنیایی داهاتوو بە دەست و پەنجەی ئەوان دادەڕشترێتەوە.

بەم مانایە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە نە شکستی هێناوە و نە کۆتاییان پێ هاتووە؛ بەڵکوو قۆناغێکی نوێیان لە پێگەیشتنی سیاسی کۆمەڵگای ئێراندا دیاری کردووە. قۆناغێک کە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات زیاتر لە جاران دەخرێتە ژێر پرسیارەوە و داهاتووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵات بەستراوەتەوە بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بنەڕەتییانە.

The post لە شۆڕشی ژینا تا ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵ؛ تاوتوێی پرۆسەیەکی تەواونەکراو. appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

کۆمەڵکوژیی، دوا پەلەقاژەی دیکتاتۆرەکان
گەورەترین ترسی رژیم و سیستەمە تۆتالیتەرەکان، ئاخێزی بەرینی جەماوەرییە. ئەوان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە ناڕەزایەتییەکی تاکەکەسی و دەستە و گروپە بچووکەکان، ئامرازی جۆربەجۆری پێویستیان لەبەردەستدایە. لەڕێگای دەستبەسەرکردن و ڕفاندن و ئەشکەنجە و ئێعدام هەوڵی کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان لێرەولەوێ دەدەن بێئەوەی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت. لەم دۆخانەدا، پرۆسەی سەرکوت ئەوەندەی بکرێت بە بەرنامە و پلان و بەلەسەرەخۆیی و نهێنی بەڕێوە دەچێت یان لەوانەیە تاڕادەیەکیش باسی لێوە بکرێت بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی بیروڕای گشتیی نێوخۆیی و دەرەکیی لێ ئاگادار بکرێتەوە. ئەمە مێتۆدی دڵخوازی ئەو ڕژیمانەیە. بەڵام لە هەلومەرجێکی جیاوازتردا کە ئەم وردە ئاخێز و ناڕەزایەتییانە بەیەکەوە گرێ دەدرێن و جەماوەری ناڕازیی چەشنی ڕووبار هاوکات و لە شوێنێکدا تێکەڵی یەکتری دەبن و دەریای بەرینی خۆپێشاندانی جەماوەریی پێک دەێنن، شەپۆلی ورە و توانایان دەبێتە گەورەترین کابووسی ڕژیمە سەرەڕۆیەکان و لێرەدایە کە ئەوانیش لەپێناو پاراستنی نیزام و مانەوەی خۆیاندا، دوا پەلەقاژەی خۆیان دەکەن و بە عەقڵی خۆیان کاریگەرترین و گەورەترین چەکی خۆیان کە ڕەشەکوژی و کۆمەڵکووژکردنی جەماوەرە، بەکار دێنن. ڕێک ئەوکارەی کە لە دوایین ئاخێزی گەلانی ئێران لە بەفرانبار و ڕێبەندانی ١٤٠٤ کردیان و دەیان هەزار خەڵکی ناڕازییان کوشت و ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بریندار و بە دەیان هەزاریش دەستبەسەر کران. ئەمەش واتە کۆمەڵکوژیی و جینایەت دژی مرۆڤایەتی.

کۆمەڵکوژیی یان ژینۆساید، جیاوازیی بنچینەیی و روونی لەگەڵ گرژیی و تووندوتیژیی و پێکدادانەکانی بەرەکانی شەڕ هەیە. تەنانەت قوربانییەکانی ئەمجۆرە جینۆسایدەش لە گەڵ قوربانییەکانی بەرەکانی شەڕجیاوازن. جینایەت دژی مرۆڤایەتی  ڕووداوێکی کتوپڕی و بەڕێکەوت خوڵقاو نییە. دۆخێکی لەدەست دەرچوو و کۆنتڕۆڵ نەکراونییە. کردەوەیەکی بەتەواویی وشیارانە و لە ڕووی پلان و بەرنامەبۆداڕێژراوە. لەم هەلومەرجەدا، دەستبردن بۆ ئامراز و شێواز و چەکی ڕێگەپێنەدراو کە هێچ تەبایی و هاوسەنگییەکی لەگەڵ بابەت یان ڕووداو و بارودۆخەکە نییە دێتە ئاراوە. ئامانجی سەرەکیی نەک هەر بەتەنیا سەرکەوتن بەسەر لایەنی بەرانبەر و ملکەج کردن بە ویست و ئیرادەکان، بەڵکە بەتەواویی قڕکردن، بنبڕکردن، تواندنەوە و هەرلەبنەڕەتەوە سڕینەوەی لایەنی بەرانبەرە کە دەتوانێ ئیدئۆلۆژی یان هزر و بیری جیاواز بێت، یان لە دەستە و گروپ و ئەتنیک و نەتەوە و ڕەگەزی جیاواز پێک هاتبێت.

ژینۆساید دەتوانێت لەڕووی هۆکار و پێشینەی خوڵقان، جۆر و پێناسەی لایەنی قوربانی، و شێوازی بەڕێوەچوونی جینایەتەکە جیاواز بێت. جاریوایە عەشیرە، هۆز یان نەتەوەیەک هەوڵی بەتەواویی سڕینەوەی هۆز یان نەتەوەیەکی دیکە دەدات. نموونەی لەمچەشنە لەمێژوودا زۆرن و ئەو شەڕ و کۆمەڵکوژییانەی چەند ساڵێک لەمەوبەری نێوان هۆز و گەلانی جیاوازی ئافریقا ئاماژەی گونجاون. ژینۆساید دەتوانێت هۆکاری ئابووریی و بەرژەوەندییخوازیی هەبێت. ئەو شەڕ و داگیرکارییانەی کە لەمێژوودا و بەتایبەت لەلایەن دەستهەڵاتە کۆلۆنۆلیاسیتەکان لە زۆر شوێنی جیهان و لەوانەش لە وڵاتانی ئاسیایی و ئافریقایی هاتوونەتەپێش، لەمجۆرەن. جاریواشە ژینۆساید بە هۆکاری جیاوازیی ئیدئۆلۆژیی و هزریی و سیاسی خوڵقاوە. سەرجەم ئەو شەڕ و کۆمەڵکوژییانەی لە مێژوودا بە بیانووی ئیدئۆلۆژی و دینی جیاواز هاتوونەتە ئاراوە و لەوانەش دەتوانین ئاماژە بە شەڕەا “سەلیبی” یەکان یان فتوحاتی ئیسلامییەکان کە بە مەبەستی سەپاندنی دین و ئیدئۆلۆژی خۆیان و سڕینەوەی هەرچی غەیری خۆیانە هاتوونەتە پێش، بکەین. بەرژەوەندیی ئابوورییش دەتوانێ هاندەر و هۆکارێک بێت بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکێک کە بەمەبەستی داگیرکردن و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانەکەیان دەخوڵقێت.  کۆمەڵکوژیی دەتوانێ هۆکاری دیکەشی هەبێت بەڵام بۆ درێژنەبوونەوەی بابەتەکە هەر ئەوەندەی باس دەکەین.

ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییەی کە ڕژیمی ئیسلامیی ئێران  بەکاری هێناوە، تێکەڵێکە لە چەندین جۆری جینایەت دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی. کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتەیەکی داخراوی ئیدئۆلۆژی، سیاسی و ئابوورییە. دەستهەڵاتدارەکانی گروپ و سێکتێکی بەتەواویی جیاوازن کە ناچنە هیچ خانەیەکی پێناسەکراو ( متعارف)ی زانستی بەڵام دەکرێت وەک بوونەوەری قازانجپەرست کە لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا دەتوانن ببن بە هەموو شتێک، بۆ هەر ڕەنگێک بگۆڕن و دەست بۆ هەر کارێک بەرن، پێناسە بکرێن. ئەوان هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنەسەرکاریانەوە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا، سەرجەم مێتۆدەکانی تواندنەوە، سڕینەوە و سەرکوت و  داگیرکارییان بەکار هێناوە. دوا هەوڵیشیان سەرکوتی شۆڕشە نوێیەکەی گەلانی ئێران لە بەفرانبار و ڕێبەندانی ١٤٠٤ جینایەت دژی مرۆڤایەتی واتە ژینۆساید و کۆمەڵکوژیی بوو. ئەمەش لەڕاستیدا تێکەڵێک بوو لە چەندین جۆری ژینۆساید کە لە ڕستەکانی پێشووتردا ئاماژەمان بە هێندێکیان دا. واتە ڕێبەرانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و هێزە چەکدارەکانی، بەپیلان و بەرنامەی پێشتر داڕێژراو و بەئەنقەست و لەوپەڕی ووشیارییدا، لە دژی ئەتنیک و نەتەوەی جیاواز، ئیدئۆلۆژیی جیاواز، ڕەگەزی جیاواز و بیرو هزری جیاوازو هاوکاتیش بەمەبەستی پاراستنی دەستهەڵات و ئەو سەروەت و سامانەی نیوسەدەیە لە ڕێگای گەندەڵی و دزی و داگیرکارییەوە پاشەکەوتیان کردووە، یەکێک لە گەورەترین کارەسات و کۆمەڵکوژییەکانی سەرشەقام لە مێژوویان خوڵقاند کە ئێستاش بەردەوامە و لە ڕێگای ئێعدام و بێ سەروشوێن کردنی خەڵکەوە داوێنی جەنایەتەکە تا دێت بەرینتر دەبێتەوە.

دژکردەوە و سەرکوتی هیستریک و بێسنووری ڕژیمە توتالیرەکان کە دەگاتە ئاستی کۆمەڵکوژیی و ژینۆساید و جینایەت لە دژی مرۆڤایەتی لەمێژوودا نموونەیان زۆرە. واتە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کەم نین ئەو دیکتارۆرانەی کە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەستهەڵات و فەرمانڕەواییان، دەستیان بۆ جینۆسایدی جەماوەری ناڕازیی بردووە. لێرەشدا پێویست ناکات ئاماژە بە دیرۆکی کۆنی کوشت و بڕی بەکۆمەڵی تەیمور و چەنگیز و نازی و فاشیستەکان لە سەروبەندی شەڕە جیهانییەکان بکەین وتەنانەت لە مێژووی هاوچەرو لە سەردەم و دەوروبەری خۆشماندا ئەزموونی تۆقینەری لەمچەشنە زۆرن. سەدام حسێن دیکتاتۆری عێڕاق یەکێک لەوانە کە لەو کاتانەدا کە هەستی بە مەترسیی سەر دەستهەڵاتەکەی دەکرد، بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی عێڕاق و بەتایبەت کوردەکانی بە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین یان جیاوازیی ئیدئۆلۆژیی و نەتەوەیی لە بیابانەکانی عیڕاقدا ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد و تەنانەت شاری هەلەبجەی باشووری کوردستانی بۆردومانی شیمیایی کرد تەنیا لە چەند خولەکێکدا بەهەزاران مرۆڤی بێتاوان قەتڵ و عام کران.  یان لەبیرمانە ئەو کاتەی کە بەشار ئەسەد لە لێواری ڕووخاندا بوو، چۆناوچۆن بە یارمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەڵکی ڕاپەڕیوی سورییەی سەرکوت و قەتڵوعام کرد و تەنانەت بە چەندین جاربە بۆمبی شیمیایی دەستکرد پەلاماری  شاری حەڵەب  و زۆر شوێنی دیکەی دا و بە دەیان هەزار کەسی کوشت. نموونەی جەنایەتی لەمجۆرە زۆرن و باسکردنی لەوە زیاتر لە توانای ئەم کورتە دەقەی ئێستادا نییە.

خەباتی سەراسەریی و بەرینی جەماوەریی، گەورەترین کابووسی دیکتاتۆڕەکان و لەوانەش ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانە. هەربۆیە لەم ئاخێزە نوێیەی گەلانی ئێراندا، هەوڵی سەرەکیی ڕژیم بەرگرتن لە پەرەسەندنی بوو. لەم پێناوەشدا مێتۆدگەلی جۆربەجۆری بەکار هێنا کە یەکێک لەوان، بەتوند و تیژیی کێشانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان بوو. لەبیرمانە کە لە “شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی”شدا، بەتایبەت ئەوکاتەی کە خۆپێشاندانەکان بەخێرایی لە پەرەسەندن و جەماوەرییتر بووندا بوون، ڕژیم هەوڵیدا کە لەڕێگای پێلان و بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە، شەقامەکان بکاتە گۆڕەپانی شەڕ و تووند و تیژیی و لەمڕێگایەوە و لەلایەکەوە مەیل و ئیمکانی بەشداریی زیاتری کۆمەڵانی ئاسایی خەڵک کەم بکاتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە، بە بیانووی دابینکردنی نەزم و سەقامگیریی، هۆکار و شەرعییەتی پێویست بۆ بەکار هێنانی چەک و تەقەمەنی بۆ سەرکوتی بێبەزییانەی خەڵک مسۆگەر بکات. تەنانەت هەوڵی زۆریدا و پیلانی زۆری بەکار هێنا کە بە هەر جۆرێک بێت حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت حیزبەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاریی و لەوانەش کۆمەڵە بکێشێتە نێو شەڕێکی چەکداریی لە نێو شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە کۆتاییشدا، سەرەڕای ئەوەی ئەو حیزبانە چەند جارێکیش کەوتنە بەر پەلاماری درۆنی و هاژەکی، بەڵام دیسانیش بە ووشیاریی و ئەزموونی خەباتی دوور و درێژیان، نەیانهێشت ڕژیم لەم پیلانگێڕییەیدا سەرکەوتوو بێت.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێیوابوو ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارەش کە لەدژی نالەباریی بارودۆخی ئابووریی و گرانیی کەلوپەل و نەبوونی کاروداهات و هەژاریی زۆرینەی هەرە زۆری کۆمەڵگا دەستی پێکرد، تەنیا لەچوارچێوەی کۆمەڵێک شوێن و دەستە و گروپی بچووکتری خەڵکدا قەتیس دەمێنێتەوە و هەربۆیە بە ئاستێکی سەرەتاییتر لە سەرکوت دەستی پێکرد و ولامیدایەوە. بەڵام زۆری پێنەچوو کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دەیان و سەدان شار و شارۆچکەی گەورە و بچووکی گرتەوە و کاربەدەستانی ڕژیم زەنگی مەترسییە گەورەکەیان لێدا. واتە ئەو ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانە لۆکاڵی و بچووکە، تەنیا چەخماخەی سەرەتایی شۆڕشێکی بەرینی جەماوەریی بوو کە ئیتر لە کۆنتڕۆڵ و سەیتەرەی ڕژیم دەرچووبوو. بەتایبەتیی چەند خۆپێشاندانێکی گەورە کە لە تاران و ئیسفەهان و مەشهەد و ئیلام و کرماشان و سیستان و بەلوچستان و چەند شوێنێکی دیکە هاتە ئاراوە، سەرجەم دەستهەڵاتدارانی ڕژیمی بەو تێگەیشتن و قەناعەتە گەیاند کە ئەمەی ئێستا لە گەڵ جارەکانی پێشووتر زۆر جیاوازە. ئەگەر شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی، سەرجەم ڕاگر و کۆڵەکەکانی ڕژیمی خستە لەرزین و درزی گەورەی خستە نێو قەوارەی نیزامەوە، شۆڕشی ئەمجارە ڕاستەوخۆ و ئاشکراتر لە هەمیشە، لە ڕووخانی ڕژیم و تێکەوەپێچانی کۆی کۆماری ئیسلامی کەمتر، ڕازی نابێت. لەوەها هەلومەرجێکدا بوو کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرجەم ڕوکنەکانی دەستهەلات، ( سپای پاسداران، هێزە ئینتزامییەکان، مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، شوڕای گشتیی ئەمنییەت و وەزارەتی ئیتلاعات و ژمارەیەک کەسی دیاری نێو دەستهەلات …) و لەسەرووی هەمووشیانەوە خۆی عەلی خامنەیی، بڕیاری کوشت و بڕ و کۆمەڵکوژیی سەراسەرییان ڕگەیاند. بۆ دەستپێکی ئەم جەنایەتە و بۆ شاردنەوەی لە خەڵکی ئێران و کۆمەڵگای جیهانی، سەرجەم ئامراز و ئامێرەکانی پێوەندیگرتنیان ( ئینتێرنێت، تێلفۆن و…) کوژاندەوە. لەوەها دۆخێکدا و تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، گەورەترین جیناتەت و کۆمەڵکوژیی سەر شەقام لە مێژوودا بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوڵقا. تەنیا لە سێ ڕۆژی خۆپێشاندانە مەدەنییەکانی ئەم دواییانەدا، دەیان هەزار مرۆڤ کە تاقە تاوانیان مافخوازیی و دایبنکردنی ژیانێکی شیاوی ئینسان بوو، کەوتنە بە پەلامار و دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی و گیانیان لەدەستدا.

بێگومان نە ئەمە کۆتایی داستانی مافخوازیی و ئاخێز و قارەمانییەتی گەلانی ناڕازیی و وەزاڵەهاتووی ئێرانە و نە ئەم ڕژیمەش لەم ڕێگایەوە و بەم جینایەتانەی دەتوانێت ئەو قەیرانە مەزنەی تێپەڕکات. ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ڕووداوەکان و سەرجەم ئاماژەکان باس لە دواهەناسەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن و دوور نییە کە تاک بە تاکی تاوانبارانی ئەم جینایەتانە بە سزای شیاوی خۆیان بگەن.

The post کۆمەڵکوژیی، دوا پەلەقاژەی دیکتاتۆرەکان appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

جەستە ، فەزا و دەسەڵات : مانای شەقام لە سیاسەتی ئێراندا
لە شۆڕشی مەشروتەوە بۆ ئەمڕۆ، شەقام لە ئێراندا فەزایەکی زیندوو لە دڵی سیاسەتدا بووە و لە قۆناغی جیاجیادا هاوشێوەی دامەزراوەیەکی سیاسی هەڵسووکەوتی کردووە. تەنیا گۆڕان ، گۆڕانکاری لە فۆرمدا بووە . هەندێک جار جمەی هاتووە ، هەندێک جار پەرش و بڵاو و تووڕە بووە و هەندێک جاریش فەزایەکی ئاسایی بۆ هاتوچۆی ڕێبواران و ئۆتۆمبێل بووە . ئەم بەردەوامییە مێژووییە نیشان دەدات کە شەقام نەک ئیستسنا و بەڕێکەوت ، بەڵکوو  بەشێکە لە پێکهاتەی سیاسەت لە ئێراندا ،  پێکهاتەیەک کە تا کرانەوەی ڕاستەقینەی فەزای گشتیی لەم وڵاتەدا،  هەروا چالاک و زیندوو دەمێنێتەوە .

شەقام لە ئێراندا تەنیا شوێنێکی فیزیکی یان ڕێگایەکی هاتوچۆ لە شارەکان نییە و هەڵگری مانا و ناوەرۆکێکی قوڵترە . شەقام یەکێکە لە کۆنترین دامەزراوە سیاسییە نافەرمیەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران و هەر کات  سیاسەتی فەرمی دادەخرێت، شەقام دەکرێتەوە و لەهەر شوێنێک و لەهەر سەردەمێکدا دامەزراوە مەدەنییەکان شکستیان هێناوە ، جەستەبەکۆمەڵەکان جێگەیان گرتۆتەوە. لە ئێراندا شەقام لە پەراوێزی سیاسەتدا نییە، بەڵکوو گۆڕەپانی لەدایکبوونی خودی سیاسەتە ، شوێنێک کە کۆمەڵگا کاتێک دەکەوێتە دەرەوەی دەسەڵات ، ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ دێتەڕوو و نمایشی خۆی دەکات .

ئەوەی لە تیۆری سیاسیدا پێی دەوترێت “بوار و کایەی گشتی”، هەمیشە لە ئەزموونی ئێراندا ناتەواو، سنووردار و سەرکوتکراو بووە. میدیای سەربەخۆ ، هەڵسووڕانی یاسایی حیزبی  و دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دیالۆگی ڕەخنەگرانە یان دروست نەبوون یان بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بوونیان هەبووە. لەم هەلومەرجەدا ناڕەزایەتی سەر شەقامەکان هەڵبژاردەیەکی ڕادیکاڵ یان دڵخوازانە نەبووە، بەڵکوو پێداویستییەکی کۆمەڵایەتی بووە.

لە دۆخێکی ئاساییدا دەبووایە شەقام ئەو شوێنە بووایە کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ڕێگەپێدراو ، گفتوگۆ و سیاسەتی هێمنانەی تێدا ئەنجام بدرێت، بەڵام هیچ کات مۆڵەتی پێنەدراوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەر شەپۆلێکی ناڕەزایەتی شەقامەکان نیشانەی داخراوبوونی درێژخایەنی سیاسەتی فەرمی لە کۆمەڵگا بووە. لەم ڕوانگەوە شەقام لە ساتەوەختی ناڕەزایەتیدا دەبێتە فەزای گشتی ڕاستەقینە ، فەزایەک کە مرۆڤەکان لەبەردەم یەکتردا دەردەکەون ، ئەڵبەت نەک وەک سوژەیەکی گوێڕایەڵ، بەڵکوو وەک بکەرێکی سیاسی. ئەو هێزەی لەم چرکەساتەدا دروست دەبێت، نە لە چەکەوە سەرچاوەدەگرێت و نە لە فەرمانەوە ، بەڵکوو لە ئامادەبوونی هاوکاتی گەلەوە درووست دەبێت .

لە فەلسەفەی سیاسیی هانا ئارێنتدا، سیاسەت لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە مرۆڤەکان کۆدەبنەوە ، گفتوگۆ دەکەن  و دەست بۆ ڕەفتاری بەکۆمەڵ دەبەن . شەقام لە ساتەوەختی خۆپیشاندانەکان دەبێتە فەزایەکی لەوشێوە ، فەزایەک کە تاکەکان دەخاتە دەرەوەی بواری تاکەکەسی ، جەستەکان بە کرداری سیاسی دەگۆڕێت و دواجار دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی هێز . لەم مانایەدا ، شەقام شوێنی لەدایکبوونی سیاسەتە .

ئەزمونی مێژوویی ئێران چەندین جار نیشانی داوە کە مرۆڤەکان، تەنیا لە شەقامدا، هەست بە بوونی خۆیان دەکەن و درک بەوە دەکەن کە ناڕازیبوونی تاکەکەسییان بەشێکە لە دۆخێکی دەستەجەمعی و بەکۆمەڵ. ئەم یەکتربینینە ئەو ساتەیە کە ترس دەڕووخێت و ئەگەری ڕەفتاری کاریگەر بەرهەم دەهێنێت .

شەقام لە ئێراندا ، هەروەها گۆڕەپانی ململانێ لەسەر دەستبەسەرداگرتنی فەزاشە .  لە نەزمێکی فەرمیدا  شارەکان بەتەواوی کۆنترۆڵکراو ، ئەمنیەتی و ئایدیۆلۆژییزەکراون ،  شەقام بۆ تێپەڕین ، گۆڕەپان بۆ ڕێوڕەسمەکانی دەوڵەت و فەزا بۆ چاودێریکردن دەستنیشانکراون . ناڕەزایەتی شەقامەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم دیسیپلین و ئەم بڕیارانە  ڕادەگرێت. ڕێپێوانێک، گردبوونەوەیەک یان تەنانەت هەڵوێستێکی دەستەجەمعی، شەقام لە ئەرکی پێشوەختەی دیاریکراو دوور دەخاتەوە و ئەم شوێنە بۆ فەزای گشتی و کایەی سیاسەت دەگەڕێنێتەوە . بەم مانایە ناڕەزایەتی سەر شەقامەکان جۆرێکە لە وەرگرتنەوەی شارەکان ، ئەو چرکەساتەی کە خەڵک ڕایدەگەیەنن کە ئەم فەزایە تەنها بۆ کۆنترۆڵکردن و گوێڕایەڵبوون درووست  نەکراوە.

فەیلەسوفی مارکسیستی فەڕەنسی هێنری لێفێڤر ئەو کەسە بوو کە چەمکی “مافی شار”ی داهێنا. لە ڕوانگەی لێفێڤر شار بەرهەمی پەیوەندیی دەسەڵات و سەرمایەیە و شەقامەکان بەزۆری بۆ گواستنەوەی کاڵا و فەرمانی پۆلیس و دیسیپلینی کۆمەڵایەتی دروستکراون ، بەڵام خۆپیشاندانی سەر شەقام ساتێکە کە خەڵک شەقام لە ئەرکە فەرمیەکەی دادەماڵێت ، فەزا وەردەگرێتەوە و سیاسەت لە دامەزراوەکانەوە بۆ فەزای گشتیی شار دەگوازێتەوە. بەپێی فەلسەفەی سیاسیی لێفێڤێر ناڕەزایەتی سەر شەقامەکان، لەم ڕوانگەوە، جۆرێکە لە “وەرگرتنەوەی فەزا”.

لە نەریتی شۆڕشگێڕانە و ناڕەزایەتی لە ئێراندا، شەقام بەردەوام شوێنی سەرهەڵدان بۆ ئەو کەسانە بووە کە وەک بەشێک لە نەزمی فەرمی پێناسەنەکراون و ئەوانەش بریتیبوون لە هەژاران ، ژنان، پەراوێزخراوان ، کەمینەکان و ئەو نەوەی کە بەرژەوەندییەکانیان لەناو دەسەڵاتدا پارێزراو نییە. زۆربەی جارەکان بڕیارێکی پێشوەخت بۆ ئامادەبووانی شەقام بوونی نییە و خۆڕسکن ،  دروشمەکانی سەرشەقامیش زۆر بە دەگمەن خۆ لە قەرەی داهاتوو دەدەن و زۆرتر باس لە بارودۆخی هەیی دەکەن . شەقام ئەو فەزایە کە کۆمەڵگا بۆ بوون و نمایشکردنی خۆی هەڵیدەبژێرێت ، تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتیش نەیهەوێت دان بەم بوونەدا بنێت. لەم نەریتەدا جەستە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت و بوونی جەستەکان لەسەر شەقام، سەرەڕای هەموو مەترسییەکان ، خۆی لە خۆیدا کردەیەکی سیاسییە. جەستەی بریندار و جەستەی دەستگیرکراو ، ئەو زمان و بەڵگەنامانەن کە توندوتیژی و نایەکسانیی دەسەڵات ئاشکرا دەکەن. لە کۆمەڵگایەکدا کە تەنانەت وەستان یان بێدەنگیش بە تاوان هەژمار دەکرێت، سیاسەت لە زمانەوە بۆ جەستە دەگوازرێتەوە و شەقام دەبێتە گۆڕەپان و فەزای ئەم دەربڕینە.

شەقام لە ئێراندا ئامراز و ئیمکانێکە بۆ  سیاسەت. تا فەزا و کایەی گشتیی ڕاستەقینە نەکرێتەوە و سیاسەت بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی نەگرێتەوە، خاوەنداریکردن لەم شوناسە بەردەوامە .

The post جەستە ، فەزا و دەسەڵات : مانای شەقام لە سیاسەتی ئێراندا appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

فاشیزم، لە تاجەوە هەتا سەرپێچە پیرۆزەکان
بەشی دووهەم

فاشیزم سیستەمێکی هزریی یەکانگیر و یەکگرتوو نییە بەڵکوو تێکەڵەیەکی سەیروسەمەرە لە کۆمەڵێک چەمک و بەها کە هەر کامەیان لە ئایدیۆلۆژی و فەیلەسووفێکەوە وەرگیراون. فاشیزم «دێمۆکراسیی بەرگریکار» و «نیشتمانپەروەریی عیرفانی» لەگەڵ «نیۆلیبرالیزمی دەسەڵاتخواز» بە پۆپۆلیزمێکی ڕووتەڵەوە تێکەڵ دەکات و خۆی وەک بەرەی سێهەم لە نێوان کاپیتالیزم و سۆسیالیزمدا دەناسێنێت. فاشیزم لە پرۆسەیەکی دووفاقیدا پێکدێت. لە لایەکەوە بەرهەمی ناکۆکییە پێکهاتەییەکانی کۆمەڵگایە و لە لایەکی ترەوە سەرچاوەگرتوو لە لەرزۆکی کەسییەتی، بێ بڕیاری و ناتوانیی تاکەکان لە تێگەیشتن و ئارگۆمێنتی لۆژیکیدا.

ئەگەرچی جەوهەری فاشیزم لەگەڵ بنەمای هزری ڕەخنەگرانە و عەقڵانییەتی مۆدێرنیتە ناگونجێت بەڵام ئەم پەیوەندییە پارادۆکسیکاڵە هەمیشە بوونی هەیە کە لە ئامرازە مۆدێڕنەکان (تەکنۆلۆژیا، پڕۆپاگەندە و برۆکراسی) لە خزمەت سەرلەنوێ زیندووکردنەوەی نەریت و ئامانجە سوننەتییەکان و ئەفسانە کۆنەکان کەڵکوەردەگردرێت. پێچەوانەی ئەوەی کە زۆرینە دەڵێن فاشیزم گەڕانەوەیە بۆ چەرخی بەردین، لە ڕاستیدا «بەرهەمی قەیراناوی مۆدێرنیتە»یە. مۆدێرنیتە بە هێنانە گۆڕی تەکنۆلۆژیا و عەقڵانییەتی ئامرازیی، مرۆڤی لە مانای قووڵی ژیان داماڵی. فاشیزم دێت و مرۆڤی ماشینی و تەنیا ڕادەکێشێت و ئەم بۆشاییە پڕ دەکاتەوە بەڵام نەک بە هزر و تێفکرین بەڵکوو بە خولیا و ئەفسانە. فاشیزم تەکنۆلۆژیای مۆدێرن بەکاردێنێت بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بباتەوە ناو ئەشکەوتە تاریکەکانی ڕق و کینە. واتە مرۆڤی مۆدێرن بە چەک و تەکنۆلۆژیای سەدەی بیست و یەکەوە بەڵام بە مێشکێکی ڕەق و چەقبەستوو و خێڵەکی و داپڵۆسراو.

فاشیزم بۆ سەرهەڵەدا، کێ ڕادەکێشێ و فاشیستەکان کێن؟

ویلیام ڕایش لە شرۆڤەکەیدا باس لەوە دەکات کە گرێ دەروونی و سێکسییەکان و سەرکوتکردنی ئارەزووە سروشتییەکان لە سەردەمی منداڵیدا یەکێک لە گرنگترین پێشمەرجەکانی دەرکەوتن و گشتگیربوونی فاشیزمە. لەو ڕوانگەوە فاشیزم لە شەقامەکان لەدایک نابێت بەڵکوو لە ژووری خەو و لەسەر سفرەی بنەماڵەی سەرکوتکەر سەرچاوە دەگرێت. جەخت دەکاتەوە سەرکوتکردنی غەریزە، مرۆڤێکی شەرمن و گوێڕایەڵ بەرهەم دێنێت کە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدایە. ئەم مرۆڤە سەرکوتکراوە بۆ قبوڵکردنی نەزمێکی سەربازخانەیی ئامادەیەو تووڕەییەکەی نەک دژی سەرچاوەی سەرکوت (دەسەڵات)، بەڵکوو بەسەر گروپە لاوازەکاندا (کەمینەکان) هەڵدەڕێژێت. لەم ڕێگەیەدا، بنەماڵەی دەسەڵاتخواز وەک یەکەم خانەی کۆمەڵگەی فاشیستی کار دەکات؛ دامەزراوەیەک کە ئەرکەکەی گۆڕینی منداڵە بۆ «سوژەیەکی گوێڕایەڵ»، دواتر سیستەمی پەروەردە و دامەزراوە ئایینیی و نەریتییەکان ئەم گوێڕایەڵییە دەگەیننە لووتکە.

لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا تاک و ناسنامەکان لە شێوەی «منی ڕاستەقینە» گەشە ناکەن. لەم پێکهاتەیەدا «من»ە تاکەکەسییەکان بەپێی کەسایەتیی «باوک» پێناسە دەکرێن. ناسنامەی تاک، هەست و پێویستییەکانی ڕەنگدانەوەیەکە لە کەسایەتیی باوک و، ڕێبازی بنەماڵە وەک تاقە پێوەری دروستیی ژیان لێکدەدرێتەوە. لەم تێگەیشتنە ناتەواوەدا، تاک فێر دەبێت کە بۆ مانەوەی دەبێ «منی ڕاستەقینە»ی خۆی بنێژێت. لە گەورەییشدا بەدوای پێشەوا و ملهوڕێک دەگەرێت تاکوو جێگەی خاڵی باوک پڕکاتەوە، هاوکات بەهۆی ترس لە باوک و دایک لەمنداڵیدا هۆگری دەسەڵاتی سەردەست دەبێت و ئەو توندوتیژیانەی ئەزموونی کردووە، لەدژی گروپە لاوازەکان بەکاردێنێت.

فاشیستەکان سەرەڕای دروشمە زلەکانیان، هەرگیز ناگەنە پێگەیشتنی تاکەکەسی و هەمیشە لە دۆخی «منداڵێکی زیانپێکەوتوو»دا دەمێننەوە کە بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕێن. توندوتیژی، ئازاردانی ئەوانی تر (Sadism) و خۆئازاردان (Masochism) لە ناوەندی خێزانەوە بۆ کۆمەڵگە تەشەنە دەکات و فاشیزم دەگۆڕێت بۆ نەخۆشییەکی درێژخایەن.

کۆمەڵگە سوننەتی، تێکشکاو، دۆڕاو و ناهومێد و بێ ئاگاکان، باشترین مەکۆ و بەستێنی گەشەکردنی فاشیزمن. کاتێک سیستەمی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە پێکهاتەیەکدا پەککەوتوو دەبن، ترسی گشتی هەموو لایەک دادەگرێت و زەمینە بۆ دەرکەوتنی «کەسایەتیی دەسەڵاتخواز» خۆش دەبێت. لەلایەک ئەم کەسایەتییە ژیانی ئازادی لە لا نامۆیە و لەلایەکی دیکەوە هەل بۆ هەلپەرەست دەڕەخسێت خۆی وەک پێشەوا و ڕزگاریدەر دەربخا و هەموو پرس و هاوکێشە ئاڵۆزەکان بە ساکارترین و سادەترین ڕێکار و وڵام ببەستێتەوە.

لەم سیستەمەدا سنووری نێوان واقیع و نواندن (Representation) لەناو دەچێت. تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان وتارێکی سیاسی و شۆیەکی تەلەفزیۆنی یان شیعرێک لەگەڵ بەرنامەی حزبی قورس دەبێت. بەواتایەک کۆمەڵگە نوقمی مەستی وخەونێکی گشتی (خلسە) دەبێت. فاشیزم شێوەیەک لە هەڵاتن بەدەست ترس و کەمایەسییەکانی مرۆڤە لەڕێگای تۆمەتبارکردنی «ئەوی تر» لەوانە کەمینەکان، بیانییەکان یان جیابیران. ئەوانەی توانای تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگەیان نییە، بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن قینی خۆیانی پێ هەڵڕێژن. لای ئەوان دونیا ڕەش و سپییە، یان خزمەتکاری یان خائین.  بە گوتەی تیۆدۆر ئەدۆرنۆ، ئەم تایبەتمەندییانە لە فاشیزمدا بەدی دەکرێت:

ئا) ملکەچبوونی دەسەڵاتخوازانە:  خەڵک گوێڕایەڵییەکی ڕەها بۆ دەسەڵات هەڵدەبژێرن نەک هوشیاری و خۆپێگەیاندنی هۆشمەندانە.

ب) پڕۆژێکسیۆن (فرافکنی): کەسی فاشیست هەموو کەمکوڕییە دەروونی و ناوەکییەکانی خۆی دەخاتە پاڵ «ئەوی تر» و ئەوانیش، بە کەمتر و نزمتر لە خۆی ناویان دەبات.

پ) بیرکردنەوەی دوگم و کڵێشەیی: لە شرۆڤە و شیکردنەوەی دیاردە ئاڵۆزەکاندا تاک بەدوای «ئاسانترین و نزیکترین ڕێگە»دا دەگەڕێت.

لە بەرانبەر ڕوانگە دەروونشیکارانەکاندا، وێبەرییەکان پێیان وایە فاشیزم وەڵامێکە لە هەمبەر نوێگەرایی و گۆڕانکارییە خێرا کولتوورییەکان. واتە ترسی مرۆڤ لە ئازادی و، هەڵاتن لە بەرپرسیارییەکانی جیهانی مۆدێرن. جەماوەری بێ قەبارە لە کاتی قەیران یان جەنگدا دەپووکێنەوە و ئەو توێژانەی کە هێشتا بە نەریت بەستراونەتەوە بەرەو فاشیزم دەڕۆن؛ چونکە فاشیزم بە پێشکەشکردنی «ئۆتۆپیایەکی پێش‌مۆدێرن»، برینەکانیان لەبیر دەباتەوەو بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕین دەدات.

لەبەر ئەوەی فاشیزم لە ژینگەیەکی نائارامدا سەرهەڵدەدا، ڕزگاربوون لێی بەپێی لۆژیک زەحمەتە. زۆر دژوارە فاشیستێک بە قەناعەت بگەینیت چونکە ئەو «بیرمەندی»، «مەعریفە» و «ئەخلاقی دەروونی» بە «گوێڕایەڵی سەرەتایی لە سەرترەوە» گۆڕیوەتەوە. بۆ مێشکی پێنەگەیشتووی ئەو، ڕاست و هەڵە بوونی نییە، بەڵکوو تەنیا ئاسایش لەژێر سێبەری گوێڕایەڵیدا مانای هەیە. هەر بۆیە لەم سیستەمانەدا «هەواڵی ساختە و سەرلێشێوێنەر» نەک هەر قبوڵ دەکرێن، بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی ئاسایشی دەروونی پێشوازییان لێ دەکرێت.

نموونەکانی فاشیزم کامانەن؟

بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی کارکردنی فاشیزم، دەبێت سەیری دوو مۆدێلی سەرەکی بکەین کە لە مێژووی هاوچەرخدا زۆرترین وێرانکارییان خوڵقاندووە.

یەکەم، فاشیزمی هەڵقوڵاو لە دڵی ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرەستانە: ئەم مۆدێلە لەسەر بنەمای «ئیدئۆلۆژی» و «بە پیرۆزکردنی نەتەوە» و «باڵادەستیی ڕەگەزی» بونیات نراوە. لێرەدا ناسنامەی تاک بە تەواوی لە ناو ناسنامەی “نەتەوەی مەزن”دا دەتوێتەوە. فاشیزمی ناسیۆنالیستی سوود لە ئەفسانە مێژووییەکان وەردەگرێت بۆ ئەوەی بڵێ ئێمە نەتەوەیەکی باڵا و هەڵبژێردراوین و ئەوانی تر مەترسین بۆ سەر پاکیی خوێنی ئێمە. لەوانە نموونەی نازیسمی ئاڵمان و فاشیزمی ئیتالیا. لەم جۆرە فاشیزمەدا، دەوڵەت دەبێتە خوداوەندێکی زەوینی و هەر جۆرە فرەچەشنی و فرەڕەنگییەک وەک خیانەت دەبینرێت. نەتەوە لێرەدا وەک جەستەیەکی بایۆلۆژیکی وێنا دەکرێت کە دەبێت لە «میکرۆبەکان» (کەمینەکان و دژبەران) پاک بکرێتەوە.

دووهەم، فاشیزمی ئایینی: ترسناکترین شێوەی فاشیزمی مۆدێرنە، چونکە لێرەدا «دەسەڵاتی سیاسی» و «پیرۆزیی ئاسمانی» یەک دەگرنەوە. لە فاشیزمی مەزهەبیدا، ڕێبەر یان ئیمام تەنها سەرۆک نییە، بەڵکوو سێبەری خودایە لەسەر زەوی. نموونەی ئەم جۆرەی فاشیزم لە قەبارەی داعش(سوننە) و کۆماری ئیسلامی(شێعە) دەردەکەوێت. هەر ڕەخنەیەک لە دەسەڵات، وەک کوفر و شەڕ دژی خودا لێکدەدرێتەوە. لەم مۆدێلەدا، میکانیزمی «سەرکوتی سێکسی» کە ویلیام ڕایش باسی دەکات، دەگاتە ئەوپەڕی توندی چونکا سنوورەکانی بەپێی ئەحکام و شەریعە دیاری دەکرێت. ئایین دەبێتە ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی تایبەتترین بوارەکانی ژیانی مرۆڤ. لێرەدا «شەیتان سازی» بۆ نەیارەکان دەکرێت و نەیاری سیاسی تەنیا دوژمن نییە بەڵکوو نوێنەری شەیتانە و دەبێت لەناو ببردرێت. فاشیزمی مەزهەبی بە بەکارهێنانی «ترس لە دۆزەخ» و «بەڵێنی بەهەشت»، مرۆڤەکان دەکاتە ئامێرێکی بێ‌ئیرادە کە ئامادەن لە پێناو مانەوەی سیستەمدا دەست بۆ تیرۆر و خۆکوژی و ئەوکوژی ببەن.

دوا وتە

لەکاتێکدا خەڵکی ئێران نزیکەی ٥ دەیەیە لەلایەن فاشیزمی مەزهەبییەوە لەژێر سەرکوت و سووکایەتی پێکردن و چەوسانەوەدان، کۆمەڵگەیەکی باوکسالار و پیاوسالاریان بووە، وڵاتەکە لە شەڕێکی دەرەکی لەگەڵ ئیسرائیل زیانێکی قورسی بەرکەوتووە و پێکهاتەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکەی تووشی قەیران و داڕمان و دابڕان هاتووە،  ئەو مەترسییە هەیە -بە خەونی گەڕانەوی سەردەمێکی کۆنی نەبینراو یان بەڵێنی هاتنەدی سەردەمێکی زێڕین و شکۆمەند- پەنا بۆ فاشیزمێکی ڕەگەزپەرەستانە ببەن.

بەرگری و رێگری لە بەهێزبوونی ئەم دیاردەیە، تەنیا بە «شکاندنی پەیوەندیی باوک-منداڵی زیانپێکەوتوو» ناکرێت بەڵکوو پێویستی بە پێشکەشکردنی جێگرەوەیەکی کارایە. لەوانە گۆڕینی پەیوەندیی “باوک-منداڵ” لە بنەماڵە و قوتابخانەدا بۆ پەیوەندییەکی دێمۆکراتیک. پێویستە سیستەمێکی پەروەردەیی بێتە ئاراوە کە نرخ و کەرامەتی مرۆڤ نەک لە گوێڕایەڵی بەڵکوو لە «بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە»دا ببینێتەوە. پەروەردەیەک کە تێیدا تاک فێر ببێت چۆن بەبێ ترس بڵێ «نا» و چۆن ناسنامەی خۆی لە دەرەوەی چوارچێوەی بیرۆکەی توندڕەوانە و ڕەقی ئایینی و نەتەوەییدا بونیات بنێت. کۆمەڵگە دەبێت هوشیاری و خۆوشیاری پەرەپێبدات و دایک و باوکێکی باشتر (سیستەمێکی جێگرەوە) بخاتە ڕوو.  بە گوتەی ئێریک فرۆم، دەبێت “هەڵاتن لە ئازادی” ڕابگیرێت. ئەگەر ئەم هوشیارییە دروست نەبێت، ئێران تەنیا لە فاشیزمێکی “خوداوەند-تەوەر”ەوە دەچێتە خانەی گیرۆدەبوون بە فاشیزمێکی “نەتەوە-تەوەر” و بازنەی توندوتیژی و سەرکوت هەر بەردەوام دەبێت.

The post فاشیزم، لە تاجەوە هەتا سەرپێچە پیرۆزەکان appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە: سەبارەت بە واژۆنەکردنی گەڵاڵەی پێشکەشکراو لە ناوەندی دیالۆگ
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان،

دڵسۆزان و خوازیارانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی!

لەسەر ئەرکی خۆمان وەک حیزبێکی ڕوون و بەرپرسیار، سەبارەت بە ناوەندی دیالۆگ و واژۆنەکردنی بەڵگەنامەیەک کە وەک هاوپەیمانییەتی پێنج لایەنە ناوی لێنراوە، بۆ ڕای گشتیی چەند پرس و بابەت بە ڕاشکاوانە باس دەکەین. ئێمە ئەو هێزە و لایەنە بووین و هەین کە بەردەوام و زیاتر لە ٢٠ ساڵە بانگەوازی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی دەکەین و ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد بە  پێویست و ئەرکێکی سەرەکی دەزانین. لە پێشوودا ئەزموونی هاوپەیمانییەتی دوو قۆڵی لەگەڵ حیزبی دێمۆکرات، دواتر کاری هاوبەش لە ناوەندی هاوکاری و لەم دواییانەدا بۆ ماوەیەک لەژێر ناوی ناوەندی دیالۆگ، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لێک نزیک کردووەتەوە و ئەم یەکڕیزییەش بێ دەستکەوت نەبووە. ئێمە ئەم ئەزموونانە بەرز دەنرخێنین بەڵام بە چەند هۆکار دەقی کۆتایی گەڵاڵەی پێشنیارکراو بەو شێوازی ئێستا هەیە، واژۆ ناکەین.

تێبینییەکانمان بریتین لە:

١.گەڵاڵەی پێشنیارکراو، سەرەڕای ئەوەی خاڵی باشی تێدایە بەڵام هیچ مێکانیزم و ڕێکارێکی عەمەڵی و ئەرکێکی هەنووکەیی یان نەخشەڕێگای بۆ کاری کردەیی تێدا نییە.

٢. خاڵەکانی ئەم گەڵاڵەیە زۆر گشتیی و قابیلی تەفسیرن و ناوەڕۆکی کۆنکرێتی سیاسەت و جەهەتگیرییەکان دیار نین. بە بڕوای ئێمە ئەو هاوپەیمانییە پێویستی بە خاڵی کۆنکرێت و ئاراستەی سیاسی دیاریکراوە نەک باسکردن لە گشتییەتێک کە لە پێڕەوەی ناوخۆی زۆرینەی لایەنەکاندا هەیە.

٣. خاڵە گرینگەکانی وەک یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەروەها مەرجەکان و چۆنییەتی ئیدارەی هاوبەشی کوردستان لە قۆناغی ڕاگوزەر، زۆر بە گشتیی باسکراوە و دیار نییە چۆناوچۆنە و چ مێکانیزمگەلێکی هەیە.

٤. ئێمە چەندین جار داوامان کردبوو بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆنکرێتی سیاسەتەکان هەروەها مێکانیزمی جێبەجێکردنیان، چەندین کارگروپی تایبەت دیاری بکەین کە لە ماوەی چەند هەفتەدا کەموکوڕییەکان چارەسەر و ڕوون بکەنەوە، بەداخەوە ئەوەش قبووڵ نەکرا.

٥.بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە، ئێمە هەر وەک لە ناوەندی دیالۆگ باسمان کردبوو، پێمان وایە ئەو گەڵاڵەیە بەم ناوەڕۆک و بەو ناڕوونیانەی هەیەتی ناتوانێ بنەمایەک بۆ هاوپەیمانییەکی پتەو و دەوامدار بێت. لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنێکی واقیعی و ڕوون و بابەتییانە، تەمەنی هەر هاوپەیمانییەتێک کاتییە و بەردەوامبوونی زەحمەتە.

لە کۆتاییدا، پێشنیار و خواستەکانی ئێمە پێشتر باس کراوە لەوانە ئیدارەیەکی هاوبەش بۆ قۆناغی راگوزەر لە کوردستان، هێزی پێشمەرگەی هاوبەش، دیپلۆماسی نێونەتەوەیی هاوبەش، سیاسەتی هاوبەش لە ئاست ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە بارودۆخی ئێستادا.  ئێمە نەک تەنیا دژی ئەم هاوپەیمانییە ناوەستینەوە بەڵکوو ئامادەی دۆستایەتی و هاوکارین هەروەها بێ هیوا نین لە داهاتوودا بە کەڵکوەرگرتن لەو ئەزموونانەی پێشوو، بەرەو سازکردنی بەرەیەکی کوردستانی و هاوپەیمانییەتێکی پتەو و بەردەوام بڕۆین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندیی

٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاویی

٢٢ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی

The post ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە: سەبارەت بە واژۆنەکردنی گەڵاڵەی پێشکەشکراو لە ناوەندی دیالۆگ appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوە لە کەڵەوانان
ڕای گشتیی ئاگادار دەکەینەوە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاویی لە ڕووداوێکی گوماناویدا ئۆتۆمبیلێکی کۆمەڵە لە نێوان ڕێگای سلێمانی بۆ دوکان تەقیوەتەووە و بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی «سەعید (هێرش) ڕەنجبەر» گیانی بەختکردووە و «ئارام بەهرامی» یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانمان بریندارە کە بە خۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیرە.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاورێیانی هاوڕێ هێرش و خەڵکی ناوچەی لەیلاخ دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ هاوڕێی ئارامی بەهرامی دەخوازین. ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن و لە ڕاگەیاندنەکانی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەبێتەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨

ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی

The post ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوە لە کەڵەوانان appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

وەفدی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد و پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریە، سەردانی کۆمەلەیان کرد
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ڕێبەندان وەفدی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد و پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریە، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عەلی شەمدین، وەیس مستەفا، ئامینە ڕەشولیک، ڕادوان شێخۆ و ئەحمەد سامو سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەڕێز عومەر ئیلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هاوڕێیان عەلی ڕەنجبەری ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر و هاوڕێ هەژار وەلیزادە جێگری پەیوەندییەکانی هەولێر، پێشوازییان لێکرا. جێگای ئاماژەیە لەو چاوپێکەوتنەدا بابەتە گرینگەکانی ناوچەکە بە تایبەت پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ڕۆڵی کورد لە هاوکێشە جیهانی و ناوچەییەکان تاوتوێ کرا.

The post وەفدی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد و پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریە، سەردانی کۆمەلەیان کرد appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

پەیامی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان: ڕۆژی ڕێزگرتن لە مێژوویەک لە خۆڕاگری و ڕوانینێک بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون
کۆمەڵانی تێکۆشەری کوردستان!

خەباتکارانی ڕێبازی سەربەستی و ئازادی و یەکسانی!

٤٧ ساڵ لەمەوپێش و لە ئەنجامی ڕووخاندنی ڕژیمی پاشایەتیدا هاوڕێی ڕابەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، کاک حەمەحسەین کەریمی لەدوای چەند ڕۆژ برینداربوون، لەڕۆژی ٢٦ی رێبەنداندا گیانی ئازیزی پێشکەش بە ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد کرد. بەم هۆیەوە ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی کۆمەڵە و ڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتەکەی لەدوای زیاتر لە ٩ ساڵ کاری نهێنی ناودێر کرا.

هەر لە یەکەم هەنگاوەوە، لە کەس شاراوە نەبوو کە هەڵگرتنی ئاڵای سەربەستی و دادپەروەری و ئەرکی پێشکەوتنی کۆمەڵگایەک هاسان نییەو هەورازێکی دوورودرێژی لەپێشە. لەم پێناوەدا بە هەزاران هاوڕێ و هاوسەنگەرمان بەو پەڕی لەخۆبردوویییە شەو و ڕۆژیان دایە دەم یەک و بۆ سەرخستنی خەباتی ڕەوای گەلی کورد خەباتیان کرد، هەزاران لەو رێگایەدا گیانیان بەختکرد، سەدان چیرۆک و حەماسەی خۆڕاگری و بەرەنگاری و قارەمانییەتی تۆمار کرا، دەیان ڕێگای ئاشتیخوازانە و مەدەنی و سیاسی_مان بۆ گەیشتن بە مافەکانمان تاقی کردەوە و، تەنانەت بۆ بەرگەری لە ماڵ و ژیان و مافی خەڵکەکەمان دەستمان دایە چەک و هەموو شێواز و ڕەهەندەکانی خەباتمان هێنایە خزمەت ئامانجەکەمان.

هەر بۆیە ٢٦ی ڕێبەندان تەنیا یادکردنەوەی ڕۆژێکی مێژوویی نییە بەڵکوو هێمای ناسنامەیەکی سیاسییە کە لە زیاتر لە پێنج دەیە پێش ئێستاوە هەم لە دیکتاتۆری ڕژیمی پاشایەتییەوە هەمیش لە دیکتاتۆری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، مەکۆی ڕزگاریخوازی و عەداڵەت تەوەری هەروەها پێشەنگ و پێشڕەوی خەبات دژی زۆرداری و چەوساندنەوە و هەڵاواردن بووە. بە عارەقە و خوێنی خەباتکارانی وشیار و ئازادیخوازی ئەم نیشتمانە بنیات نراوە و بە هیممەتی نەسلی نوێی بەردەوام و سەربزێو ماوەتەوە.

ئەمڕۆکە لە کاتێکدا یادی ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرین، کە ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناو جەرگەی گۆڕانکارییەکی مێژوویی و چارەنووسسازدایە. ئەو ڕۆژەی دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەکەین و چاوەڕێمان دەکرد دوور نییە. لە دوای ڕاپەڕینی شکۆداری “ژن، ژیان، ئازادی”، هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان چوونەتە قۆناغێکی نوێوە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ وەک هێزێکی پێشەنگ، هەر لە سەرەتاوە توانی ئەو پیوەندییە قووڵەی نێوان پرسی نەتەوایەتی و مافە ڕەوا و دیموکراتییەکان پێکەوە گرێ بدا و دەنگی کپکراوی کورد بە گوێ هەموو ئێران و جیهان ڕابگەینێت. ئێمە لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان کە چۆن دروشمەکانی کوردستان بوونە هەوێنی یەکگرتوویی ناڕازیان لە سەرانسەری ئێراندا.

کۆمەڵە توانیویەتی بیسەلمێنێت کە پرسی کورد و کوردستان، پرسێکی سەرەکییەو نەک هەر هەڕەشە نییە بۆ سەر پێکەوەژیانی دڵخوازانە، بەڵکوو ئاڵقەی ونبووی دیموکراسییە لە ئێرانی داهاتوودا. ئەمڕۆ کۆمەڵە وەک هێزێکی دیار و مۆدێرن و پێشکەوتنخواز، خاوەنی گوتارێکە کە تێیدا مافە نەتەوایەتی و خواستی شوناسخوازی نەتەوەی کورد، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی جێندەری و مافی دیاریکردنی چارەنووس پێکەوە گرێداوە.

پاڵپشتانی کۆمەڵە و بزووتنەوەکەمان!

ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر تووشی قەیرانی ڕەوایی هاتووە. لایەک لە دونیای کردووە بە دوژمنی سوێندخواردووی خۆی. سیاسەتی سەرکوت، سێدارە و سڕینەوەی شکستی خواردووە و گوشاری ئابووری و سیاسی نەیتوانیوە ئیرادەی خەڵک بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی بشکێنێت. لە لایەکی ترەوە، ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و شەڕەکان نیشانیان داوە کە ئەم دەسەڵاتە نەک تەنیا بۆ خەڵکی ناوخۆ، بەڵکوو بۆ ئاشتیی جیهانییش مەترسییە.

لە وەها بارودۆخێکدا، پەیامی کۆمەڵە ڕوونە:

١.یەکگرتوویی نێوماڵی کورد:  بەهێزکردنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی ناوخۆیی بەپێی بەرنامەی ڕوون و کردەیی وەک زەروورەتێکی مێژوویی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی سیاسی.

٢.هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراسیخوازی سەراسەری:  ئێمە بڕوامان بە ئێرانێکی فیدراڵ و دیموکرات هەیە کە تێیدا هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان هەست بە هاووڵاتیبوونی خوازیارانە و یەکسان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش خۆمان پەراوێز ناخەین.

٣.نزیکایەتی و هاوخەباتی لەگەڵ نەتەوە بندەستەکانی دیکە: پێکەوە گرێدان و هاوئاراستەکردنی خەباتی هەموو نەتەوە مافخوراوەکانی دانیشتوو لە وڵاتی ئێران کە بۆ دەیان ساڵە دەچەوسێنەوە و کۆتایی هێنان بە چەمکی ئێرانی یەک نەتەوە و یەک زمانە و یەک ناسێنەیی.

٤.پشتیوانی لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان:  بەردەوامیی خەبات لە ناوخۆی وڵات، لە مانگرتنە گشتییەکانەوە تا چالاکییە مەدەنییەکانی ژنان و کرێکاران و خوێندکاران و هتاد کە بڕبڕەپشتی خەباتەکەیە.

٥.ئامادەیی و خۆتەیارکردنی تەواو بۆ هەموو ئەگەرێک: ئێمە بۆ هەموو سیناریۆ جیاوازەکان ئامادەین و هەموو ئەزموون و توانای زیاتر لە پێنج دەیە خەباتمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی خەڵک و نەتەوەکەمان ئاسایشیان پارێزراو بێت و بە زۆرینەی ماف و خواستەکانیان بگەن.

کۆمەڵە؛ حزبێک بۆ داهاتوو و روو لە داهاتوو

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە پێشەنگایەتی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد هەروەها بە پشتگیریکردن لە مافی کرێکاران و چەوساوەکان و بە خاوەندارێتی کردن لە پرسی مافی مرۆڤ و ژنان و لاوان و ژینگە، نیشانی داوە کە تەنیا حیزبێکی داخراو نییە، بەڵکوو قوتابخانەیەکی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە. ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە ڕیزەکانمان پڕە لەو ژنان و گەنجانەی کە تینووی ئازادین و بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی شیاو و بە دوور لە هەڵاواردن و ستەم تێدەکۆشن.

لەم ڕۆژەدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کۆمەڵە، لە کاک خانە و کاک حەمە حسەین و کاک فوئادەوە تا دوایین شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان. سڵاو و رێز دەنێرین بۆ دەستبەسەرکراوان و بەندکراوانی سیاسی کە لە زیندانەکاندا وەک چیا ڕاوەستاون و کوانووی خەباتیان بە گەرمی ڕاگرتووە. سڵاو دەنێرین بۆ هاوڕێیانی ماندوویەتی نەناس و کۆڵنەدەری ڕێکخستنی نهێنی کە لەژێر ئاگر و هەڕەشەدا ڕۆح و جەستەی کۆمەڵەیان بە زیندوویی و بەهێز راگرتووە. هاوکات لە هەموو تێکۆشەرانی نەسلی کۆن و نوێ، ژنان و لاوان و پیاوانی ڕزگاریخواز داوا دەکەین کە خۆیان ئامادە کەن. ئاڵوگۆڕ نزیکە و هەر لێرەوە بانگهێشتی هەموو ئەوانە دەکەین کە دڵیان کەیلی ئازادی و سەربەستییە، لە هەڵاواردن و سەرکوت ماندوون و بەدوای داهاتوویەکی گەشدا دەگەڕن، کۆمەڵە بە ماڵی خۆیان بزانن و چارەنووسی خۆیان بە حیزبەکەی خۆیانەوە ببەستنەوە. دڵنیا بن کە لەم ئەزموونە مێژووییەدا ڕووسوور و سەربەرز دێنە دەرەوە.

ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمانمانە لەگەڵ خەڵکی کورد و نیشتمانەکەمان واتە کوردستان. ئێمە بەڵێن دەدەین کە تا گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن و تێکشکاندنی هەرشێوە دیکتاتۆرییەتێک، ساتێکیش لە تێکۆشان کۆڵ نادەین. کوردستان سەلماندوویەتی کە سەنگەری پۆڵایینی ئازادیخوازییە و کۆمەڵەش هەردەم وەک قەڵغانێکی بەهێز بۆ بەرگری لە مافەکانی ئەم گەلەو سەرنگەرێکی قایم بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانمان دەمێنێتەوە. سەرکەوتنمان نزیکەو ئاسۆمان روون.

سەرکەوێت بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد،

پیرۆز بێت ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی

٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاویی

١٤ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی

The post پەیامی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان: ڕۆژی ڕێزگرتن لە مێژوویەک لە خۆڕاگری و ڕوانینێک بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

یادی ٢٦ ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، لە ٤٧مین ساڵیادی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە و ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک حەمە حسین کەریمی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بە ئامادە بوونی ژومارەیەکی بەرچاو لە کادر و ئەندام و پێشمەرگەی دێرین و دۆستان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنی و کلتوورییەکان، ڕێوڕەسمی ٢٦ ڕێبەندان بەرز ڕاگیرا.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد و دواتر چەن چرکە ساتێک  بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگەی ئازادی، بە بێدەنگی ڕاوەستان. دواتر هاوڕێ جەمیلە ڕەحیمی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، قسەو باسێکی لە سەر جێگە و پێگە و ڕۆڵی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و دۆخی ئێستا پێشکەش بە ئامادە بووان کرد. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی شێعر و سروودی شۆڕشگێرانە و نیشتمانی لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان ئەحمەد بازگر، خاتوون نینا و کاک فەریبورزی کەرەمی، کاک ئەسعەد مەریوانی و کاک حامید محەممەدی خوێندرایەوە. شایانی باسە پەیامی ویدیۆیی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، بەڕێز کاک عەبدوڵڵا موهتەدی بۆ ئامادە بووان بڵاو کرایەوە، هەروەها پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوڕێ کامیار محەممەدپوور خوێندرایەوە، پاشان کۆمەڵێک پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی و ڕێز لێنانی حیزب و لایەنەکان سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە خوێندرایەوە و ڕێوڕەسمەکە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و هاوڕیێانەدا کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کومیتەی سوئێد

٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی

٩ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی

The post یادی ٢٦ ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد بەرز ڕاگیرا appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.

شاندێکی کۆمەڵە سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد
ڕۆژی سێشەممە  ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ عومەرئیلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هاوڕێیان عەلی ڕەنجبەڕی، ئیدریس عەبدی و ناسر چەورۆکە، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کۆمەلە بە بۆنەی یادی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، سەردانی ئەو حیزبەیەن کرد. جێگای ئاماژەیە لە دانیشتنەکەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و  کوردستان تاوتوی کرا

The post شاندێکی کۆمەڵە سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد appeared first on Komala Party of Iranian  Kurdistan.